ئێوارهى ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونهوهکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ كرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبهش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەدا كه خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دەکەن.
لای خۆیەوە، بەڕێز سیکۆرسکی ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.
دوا پێشهاتەکانی ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونهوهکە بوو.