هەر لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر خرانە بەر باس. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری.
لای خۆیەوە، بەڕێز جۆناسان پاوڵ پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی ههرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا پەرەسەندنە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن
2026-02-13T14:20:00.000000Z