
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکهيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون لەسەر گرنگى و پێویستیی بەردەوامیی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگيی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.