Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، كۆبووه‌وه‌

2025-01-13T19:34:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

هه‌ر له‌ به‌غدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/1/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ بەڕێز قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتيی عەسائیبی ئەهلی حەق، کۆبووەوە.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی وڵات، هه‌روه‌ها پێویستيی کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد بۆ پاراستنی عێراق لە کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە، جەختیشیان لەسەر گرنگيی یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.