
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/8/21 بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی بە وەکالەت، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى ئه‌ركى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له كاتى مانه‌وه‌يان له عێراق ماوه بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكارى و پشتگيرييان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێويسته و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌يه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كۆردۆن ستايش و پێزانينى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعيانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا نيشان دا و پابه‌نديى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى به پشتگيرى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.
دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
