پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەسەر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيلهام ئه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان گه‌يشته باكوى پايته‌ختى وڵاته‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/11/12، به‌شداريى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا (COP29)دا كرد.
له په‌راوێزى چالاكييه‌كانى كۆنگره‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت كه له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارن. كاره‌كانى COP29 تا 22ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بن و تيايدا وڵاتانى به‌شدار ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى پاراستنى گۆى زه‌وى له كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، ده‌كۆڵنه‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شداريى له ئێواره‌خوانێكى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجاندا كرد كه بۆ ميوانانى COP29 ساز كرابوو.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا له‌سه‌ر تۆڕى ئێكس، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانى كرد بۆ بانگهێشته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له حكوومه‌ت و گه‌لى ئازه‌ربايجان كرد بۆ ميوانداريكردنى سه‌ركه‌وتووانه و ڕێكوپێكى كۆنگره‌كه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌شداريى له كردنه‌وه‌ى COP29دا كرد
2024-11-12T18:40:00.000000Z