Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌شدارى له‌ يادى يه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيادا كرد

2024-10-08T18:40:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/10/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئه‌ڵمانيادا كرد كه‌ له‌لايه‌ن كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه‌ له‌ هۆتێلى ديڤان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى حکوومی و حزبیی هه‌رێمى كوردستان، ديپلۆماتكاران و ميوانان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزباييى ئه‌و ياده، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ به‌شداریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نیشان دا و جه‌ختی له‌ پشتگیری و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا‌ کرده‌وه‌.

ئه‌م بۆنه‌یه‌ که‌ ڕێکه‌وتی سێی ئۆکتۆبه‌ره‌، له‌ دوای 1990‌وه‌ هه‌موو ساڵێک یادی ده‌کرێته‌وه‌.