له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، به‌ڕێز دلشاد شهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند:
دواى به‌كۆتاهاتنى خولى پێنجى پێگه‌ياندنى ئه‌فسه‌ران له كۆلێژى سه‌ربازيى سێى قه‌ڵاچوالان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/5/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، فه‌رمانى پێدانى پله‌ى مولازمى به (210) به‌شدارى خوله‌كه واژۆ كرد.
هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: له فه‌رمانێكى ديكه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، واژۆى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (95) پله‌دار له‌سه‌ر ميلاكى ده‌زگاى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ئاسايش كرد. ئه‌م دوو فه‌رمانه له‌گه‌ڵ واژۆكردنيان، له‌مڕۆوه كه‌وتنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.