ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/2/12، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتێكی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربووان ده‌بێت.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان و تاوتوێکردنی ڕێگه‌چاره بۆ کێشه و ئاڵۆزییه‌كان.