پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز كليمنس سمتنه‌ر، باڵيۆزى نوێى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز سمتنه‌ر كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرییەکی خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵ و يارمه‌تييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردەوه و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له بواره جياجیاکاندا، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وە به‌ڕێز سمتنه‌ر، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵيى به ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌ركى نێرده‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنى و سه‌ركردايه‌تيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ـی كرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى هاريكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هاوكاريى ئه‌ورووپا بۆ عێراق بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى، پرۆسه‌ى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانی كابينه‌ى نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
2025-10-08T09:06:00.000000Z