
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/15، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسى نوێى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (يوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز ئهلحهسسان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى يوونامى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێزى، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارييان له‌گه‌ڵ تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق.
هه‌ردوولا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييه‌كانيان خسته به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هاوكاريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه تاقه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ته‌واوه‌تيى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنى دۆخى ئێزدييان و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كانيان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانيان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
