Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌

2025-04-27T14:33:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/4/27 لە عەممان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، کۆبووەوە.

هەردوولا باسيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن لە بوارە جیاجياكاندا كرد، هه‌روه‌ها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانيان تاوتوێ كرد و جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بۆ پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و هەوڵەکانی ئوردنى بۆ بەهێزکردنی ئاشتی کرد. به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردنيش، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی به‌ڕێز سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان، خواستى ئوردنى بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە.