
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/10/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز بيرۆل ئهكيجى، پارێزگارى شرنهخى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان سه‌رۆكى شاره‌وانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانيى شرنه‌خ و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانيى جزير پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى بره‌ودان به چالاكيى ئابوورى و زانكۆيى و كولتووريى نێوانيان خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا داكۆكييان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و فراوانكردنى بواره‌كانى بازرگانى و هاتوچۆ و گه‌شتيارى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيادا كرد. له‌مباره‌يه‌وه باس له ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى شرنه‌خ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پارێزگاکانی هه‌رێمى كوردستان کرا.
كاريگه‌ريى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى ناوچه‌كه، فڕۆكه‌خانه‌ى شرنه‌خ كه به‌هۆى نزيكييهوه له سنوور، خزمه‌ت به گه‌شتيارانى هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كات، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
