Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ماڵئاوايی له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات ده‌كات

2024-11-10T07:43:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا سوپاسى به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتيى ئيماراتی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕۆڵى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵيى خۆى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا.