Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ پێده‌گات

2025-02-20T13:47:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/2/20 له‌ وه‌ڵامى نامه‌يه‌كيدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له‌ به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يیشت.

له‌ نامه‌كه‌دا سه‌رۆك تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هەروەها له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌.