
شه‌وى ڕابردوو، سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
تيايدا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌يدا بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات.
سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.