پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز كريستۆفه‌ر بۆم، باڵيۆزى كه‌نه‌دا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى کابینەی نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به په‌يوندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه باس له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى كه‌نه‌دى له هه‌رێمى كوردستان، كرا.
ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى كه‌نه‌دا له هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه
2025-10-08T12:27:00.000000Z