نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 2024/11/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و سه‌رساميى خۆى به ڕێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا نيشان دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، قۆناغى داهاتوو و هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن، كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوچه‌كه و مه‌ترسيى لێكه‌وته‌ی ئاڵۆزيیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
2024-11-13T10:50:00.000000Z