
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/6/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى به سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌نديى حزبى شيووعيى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێز ئه‌بوو كاروان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و هاوڕێیانى له حزبى شيووعيى كوردستان خواست.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ستايشى تێكۆشان و خه‌با‌تى پێشمه‌رگايه‌تى و قوربانيدانى به‌ڕێز ئه‌بوو كاروان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و حزبى شيووعيى كوردستانی كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له سه‌ركردايه‌تيكردنى حزبدا بۆ به‌ڕێزيان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌نديى حزبى شيووعيى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و هاوڕێیانی له حزبى شيووعى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی و پشتگیریی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.