
يادى بيست ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى به گه‌رمى و له دڵه‌وه له به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى پيرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و خزمه‌ته مرۆيى و خێرخوازييه‌ى جوامێرانه پێشكه‌شيان كردووه، هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
كار و خزمه‌تى مرۆيى و خێرخوازى و به‌هانا‌وه‌چوونى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له ماوه‌ى بيست ساڵى ته‌مه‌نيدا بۆ لێقه‌وماوان، به‌رجه‌سته‌كردنى گيانێكى به‌رزى مرۆيى، نموونه‌يه‌كى باڵاى مرۆڤپه‌روه‌رى و يارمه‌تيدان بووه كه جێپه‌نجه‌ى ديار و به‌رچاوه و مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/4