
به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يان، هه‌روه‌ها له سه‌ركردايه‌تيى نوێ و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت له ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه تا هه‌مووان پێكه‌وه خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/7/20