پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سياسهتمهدارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شارهوانيى دياربه‌كر به‌ڕێز ئۆسمان بايدهمير، پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختيان كرده‌وه كه ئاشتى له توركيا كاريگه‌ريى ئهرێنيى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز بايدهمير سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يارمهتيدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.