پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ٢٠٢٥/١٢/٢١ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماچێی زایدل، كونسوڵى گشتيى نوێى پۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى نوێى پۆڵه‌ندا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.