Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازی له كونسوڵى گشتيى ئێران ده‌كات

2024-11-10T08:50:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێز نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ڕه‌شنوودى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا له‌ هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.