Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ د. حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى كرد

2025-10-08T08:08:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/10/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووترى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شداريى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.