
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/5/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێگه‌یشت.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له بره‌ودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی سەرۆک نێچيرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانه‌وە.
به‌ڕێز ڕۆبيۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.