Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات

2024-10-15T16:28:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند:

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.