Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند زوهێر عه‌بدولمه‌سيح ده‌كات

2025-12-21T13:10:00.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو زوهێر عه‌بدولمه‌سيح، ئه‌كته‌ر‌ و هونه‌رمه‌ندى ديارى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو خزمه‌تێكى زۆرى به‌ هونه‌رى دراما و سينه‌ما و ده‌رهێنانى هونه‌رى و کاری ئه‌كته‌رى كرد كه‌ مايه‌ى ڕێز و پێزانينه‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/12/21