
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/7/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان، سه‌ره‌خۆشيى له ڕۆژنامه‌نووسى ديار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنيى كوردستان بيست و چوار، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د زاويتى و خانه‌واده و كه‌سوكاريان كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌حمه‌د زاويتى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.