ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/2/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى عوسمان، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، سه‌ره‌خۆشيى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هەروەها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز نوورى عوسمان سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.