Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى باڵيۆزى ژاپۆن ده‌كات

2024-11-10T07:10:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد.


له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵى به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ژاپۆنى له‌ پشتگيريكردنى‌ سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ به‌ڕێز فۆتوشى خواست.


لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.


هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.