
هه‌ر له درێژه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ دۆستى دێرينى كوردستان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا به‌ڕێز سيناتۆر كريس ڤان هۆڵن، سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سيناتۆر هۆڵن ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى له ناوچه‌كه كرد و به‌رده‌واميى پشتيوانيى كۆنگرێس و دۆستانى گه‌لى كوردستانى له ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وتەکانی لە ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.