پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ يه‌كشەممە 2025/8/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاييهاتنى ئه‌ركى، پێشوازیی لە به‌ڕێز باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌يله‌ر له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراقدا، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكرنى هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپادا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌يله‌ر سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا پێشكه‌شيان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له پابه‌نديى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز به‌رپرسى نووسينگهى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق ده‌كات
2025-08-24T13:03:00.000000Z