بهيانيى ئهمڕۆ یەکشەممه 2024/10/20 بهڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاش ئهوهى له بنكهيهكى تايبهتى دهنگدان له ههولێردەنگی دا، له لێدوانێكدا باسى له گرنگيى ههڵبژاردن كرد و وهڵامى پرسيارى ڕۆژنامهنووسانى دايهوه.
له لێدوانهكهيدا سهرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:"ئەم بەیانییە هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی نا، لە چوارچێوەی پرۆسەی دیموکراتی لەم وڵاتەدا.ئەوەی دەمەوێت لە دەستپێکردنی قسەکان بیڵێم ئەوەیە کە لەم پرۆسەیدا براوەی یەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە. کوردستان براوەیە."
لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنيشهوه، بهڕێزيان گوتی:"خۆشحاڵم بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای هەندێک شتی بچووک، بەڵام بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوە چوو، ئەمڕۆش هیوادارم خەڵكی هەرێمی کوردستان ئەو دەسەڵاتەی خۆیان پهيڕهو بكهن، بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی خۆیان و ناردنیان بەرەو پەرلەمانی کوردستان."
ئاماژەيان بەوەش کرد: "بۆ ئێمە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە، چونکە دیسانەوە ڕەوایەتیدان و شەرعیەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن خەڵكی کوردستانەوە هەڵدەبژێردرێت. هیوادارم پرۆسەکە بە ئارامی بەڕێوە بچێت. هیوادارم خەڵکی کوردستان،کوردستانیيان لە هەموو شوێنەکانی ئەم وڵاتە، لەم پرۆسەیە بەشدار بن و بچن ئهو دەسەڵاتهی خۆیان پهيڕهو بکەن. بچن بەرەو سندووقەکانی دەنگدان و کاندیدی خۆیان هەڵبژێرن بۆ چوار ساڵی داهاتوو کە لە پەرلەمانی کوردستان دەبن."
بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بهڕێز سهرۆك وهزيران محەممەد شیاع ئهلسوودانی کرد و گوتی: "لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەدا سوپاسێکی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەنابی سوودانی و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری فایەق زێدان، حاکم جاسم، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، یوونامی و هەموو ئەو وڵاتانە دهكهم كه لەم پرۆسەیەدا لەگەڵ ئێمە بوون و پەرۆشی ئەوە بوون ئەم هەڵبژاردنە بکرێت.دەمەوێت لەم ڕۆژەدا سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم کە بەبێ یارمەتیدانی ئەوان، ئەم پرۆسەیە ئاسان نەبوو.سوپاسیان دەکەین."
دواى پهيامهكهيان، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى له وهڵامى پرسيارێكدا دهربارهى پێكهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت و پرۆسەی هەڵبژاردن بەگشتى، گوتى: "هیوادارم پرۆسهی هەڵبژاردن و دامەزراندنی حکوومەت بە زووترین کات دەست پێ بکرێتەوە، چونکە ئەوە لە بەرژهوەنديی هەموو گەلی کوردستاندايە و بە دڵنیاییەوە قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات. تا ئێستا قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن بوو، لە ئەنجام ئەو قۆناغە دەست پێ دەکات کە دەبێت هەموو لایەنەکان پێکەوە دابنیشن و حکوومەت و پەرلەمان و دامودەزگاکانی دیکە بە زووترین کات بکەونە کار."
بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "ئەوەی کە هەیە دەبێت هەڵبژاردن تەواو بکرێت، کە تەواو بوو،هەموو حزبەکان ئازادن لەوەی لەگەڵ یەکتر دادەنیشن و نەخشەڕێگەی داهاتووى هاوپەیمانێتی دیاری دەکەن. ئەمە شتێکی ئاساییيە لە هەر پرۆسهیەکی دیموکراسیدا. ئەوەی دەمەوێت جەختی لێ بکەمەوە یەک خاڵە، لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو پێکهاتانە بوو کە لە کوردستان دەژین. ئەم پرۆسهیە سەرکەوتنی کوردستان بوو، ئەوەی دەمێنێتەوە حزبەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆیاندا چەند کورسی هاوپەیمانێتييهک پێکدەهێنن،ئەوەش دەمێنیتەوە بۆ دوای هەڵبژاردن."
له وهڵامى پرسيارێكى ديكهدا لەبارەی سەردانيانهوهبۆ تورکیا بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی:"پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ تورکیا هەیە و ناوە ناوە ئەو سەردانانە ئەنجام دەدرێن، لە چوارچێوەی پێشخستنی زۆرتری پەیوەندیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ توركيادا ئەو سەردانە ئەنجام درا."
ئاماژەی بەوەش کرد، "کۆبوونەوەیەکی زۆر دوورودرێژ و باشمان لەگەڵ جەنابی سەرۆک ئەردۆغان هەبوو. ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان هەبوو بە عێراق و هەرێمی کوردستانهوه، چی لەڕووی ئابووری، ئەمنی، چی ئەو شتانەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، هەموو ئەو بابەتانە بە دوورودرێژی لەگەڵ جەنابی سەرۆک ئەردۆغان و جەنابی وەزیری دەرەوە و جەنابی دکتۆر ئیبراهیم،قسەمان لەسەر کردن".
سهرۆك نێچێرڤان بارزانی، له وەڵامى پرسيارێكدا دهربارهى پێكهێنانی حکوومەتى داهاتووى ههرێمى كوردستان گوتی: "وەکوو هەموو خەڵکی ئەم وڵاتە چاوەڕوان دەکەم بە زووترین کات حکوومەتێکی یەکگرتووی ڕێکوپێک پێکبهێندرێت کە بتوانێت خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.خۆشحاڵم لە کوردستاندا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان ئێمە ئێستا لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە ئەو کارە دەکەین. ئەمە پێشکەوتنێکی گەورەیە و جێگەی شانازيی گەلی کوردستانە."
بهڕێزيان ههروهها گوتی: "هەر حکوومتێكیش کە دێت ئەوەی گرنگە ئەوەیە بارودۆخی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە قوناغێکەوە بگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی باشتر. چاوەڕوانيی من لەو حکوومەتە ئەوەیە بە زووترین کات پێک بێت بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات."
سهرۆك نێچیرڤان بارزانی، له وهڵامى پرسيارى ڕۆژنامهنووسێكدا دهربارهى چاڵێنجی لەگەڵ کچێکی كهمئهندام بە ناوی ئاوات ئازاد، کە ئەگەر پێش ئەو بچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان ئەوە ئۆتۆمبێلێکی بۆ دەکاتە دیاری، گوتی: "لەگەڵ ئاوات خان چاڵێنجێکم هەبوو، بەڵام ئەو بردییەوە، پێشم گوت، تەلەفۆنم بۆ کرد،پێم گوت بردتەوە ،چونکە ئامێر کاری نەدەکرد، ئەگەرنا ڕەنگە من بمبردایەتەوە، ئەویش هەر بۆ خۆشی بوو.ئەو بردییەوە، پیرۆزبایی لێ دەکەم کە لە منی بردەوە."
بهڕێز سهرۆكى ههرێم له وهڵامى پرسيارێكى ديكهدا گوتی: "پەیامی ئێمە بۆ هەموو کوردێک لە هەر جێگەیەک بن ئهوهيه، پێیان دەڵێين ئەمە پرۆسهیەکی دیموکراسییە کە لە وڵاتی ئێمەدا دەستی پێ کردووە.هیوادارین ئێوە پشتیوان بن، هاوکار بن بۆ ئەوەی ئەم پرۆسهیە لە کوردستانی عێراق لە چوارچێوەی عێراقدابە شێوەیەکی باش بەڕێوە بچێت. سەرکەوتنی ئێمە،سەرکەوتنی هەر کوردێکە لەهەر جێگایەک بژیت، چ لە ئەورووپا، یان لە هەر جێگایەکی دیکە بێت. سەرکەوتی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسهیە لە چوارچێوەی عێراقدا، سەرکەوتنی هەر کوردێکە لە هەر جێگایەک بێت."
ئاماژەی بەوەش کرد، "پەیامی من بە شێوەیەکی گشتی بۆ خەڵكی کوردستان ئەوەیە، ئەمە مافێکی خۆیانە، پێویستە ئهو دەسەڵات و مافە پهيڕهو بکەن کە هەیانە. هەرێمی کوردستان ئەو دەسەڵاتەی ئێستا هەیەتی لە ئەنجامی سندووقی دەنگدانەوە بە ئەنجامی گەیاندووە و هاتوونەتە سەر حوکم."
ههروهها گوتى: "داوا دەکەم هەر کەسێک زوير بێت، مافى خۆیانە ئەم دەسەڵاتەى خۆيان بۆ گۆڕين پهيڕهو بكهن. سەرچاوەی دەسەڵاتی ئێمە، گەلی ئێمهيە، سندووقی دەنگدانە. سەرچاوەی ئەو دەسەڵاتەی کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە ئەنجامی سندووقەکانی دەنگدان و بە دەنگی گەلی کوردستان بووە. ئەمە مافێکی سروشتيی خۆیانە، ئەوان بەرپرسیارێتییان لەسەر شانە بۆ داهاتووى ئەم وڵاتە کە بێنە سەر سندووق و دەنگ بدەن بەو شێوەی خۆیان دەیانەوێت."
دهربارهى داهاتووى پهيوهنديى ههولێر ـ بهغدا و ئهو پهيوهندييانهش، سهرۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: "سەبارەت بە بەغدا پێشتریش ئەمە سیاسەتی حکوومەتی هەرێم بووە، بڕوا ناکەم هیچ بگۆڕێت لەمه. هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراقی فیدراڵی و بەشێک لە عێراقی فیدراڵی دەمێنێتەوه. هەرێمی کوردستان سیاسەتەکەی ئەوەیە کە لەم چوارچێوەیەدا بە بەردەوام هەوڵ بدرێت ئەو کیشانەی لەگەڵ بەغدا هەن بە دایالۆگ لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكرێن. ئەو چاوەڕوانییە هەیە، بەتایبەتی دوای پێکهێنانی ئەم کابینەیە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاستی دەیەوێت کێشەکان بە دایەلۆگ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکات."
سهرۆك نێچێرڤان بارزانی ههروهها گوتی: "پێم وایە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە، لەسەر بنهماى دەستوور کێشەکانمان چارەسەر بکەین، هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا دەسەڵاتی پێدراوە، هەم ئەرکی لەسەرە هەم مافیشی هەیە. ئەم چوار ساڵەی کە دێتە پێش لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەم دەستووره جێبەجێ بکرێت."
بهڕێزيان ئاماژەی بەوەش کرد: "لە ساڵی 2003 ـهوه هەتا ئێستا، زۆر بەداخەوە دەستووری عێراق کە گەلی عێراق بە شێوەیەکی گشتی دەنگیان بۆ داوە،جێبەجێ نەکراوە، شێوەی هەڵسوکەوتی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، شێوەی هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، هەموو ئەمانە دەستوور دیاری کردووه. هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەیە بۆ ئەوەی عێراقێکی سەقامگیر هەبێت، بۆ ئەوەی هەموومان بتوانین پێکەوە خزمەتی ئەم وڵاتە بکەین بە کورد، عەرەب، تورکمان، ئێزدی، کریستیان و هەموو لایەنەکانی دیکە، کلیلی سەقامگیری لە عێراق ئەوەیە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت،چارەسەرەکەش لە دەستووردا دیاری کراوە."
سهرۆك نێچێرڤان بارزانی گوتیشی، "جێبەجێکردنی دەستوور، گەڕانەوە بۆ دانیشتن و بە جددی ڕاوەستان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان، پێموایە ئەمە کلیلی سەقامگیريی سیاسییە بۆ عێراق و دەبێت بەغدا درک بەوە بکات، ئێمەش لە هەرێمی کوردستان درکمان بەوە کردووە. هیوادارم لەگەڵ بەغدا بگەین بە ئەنجامێک کە خێری هەموو گەلی عێراقی تێدا بێت بە هەموو پێکهاتەکانەوە."
ههر له وهڵامى پرسيارێكى ديكهدا دهربارهى داهاتووى پەیوەنديی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کودستان گوتی:"چوار ساڵی ئایندە و چوار ساڵی ڕابردووش، سیاسەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی سەقامگیری بووە لە ناوچەکەدا. ئێمە فاکتەرێکین بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەدا. لەگەڵ دراوسێکانماندا دەمانەوێت بە خۆشی و بە پێشکەوتنی ئابووری، بە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانمان بدەین."
بهڕێزيان ئاماژەيان بەوەش کرد: "چوار ساڵی ئایندەش بە دڵنیاییەوە ئەوەی کە زۆر سوورین لەسەری، پەرەپێدانه بە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەموو دراوسێیەکانمان لەسەر بنهمای ڕێزلێگرتنێکی دوو لایەنە و پێشکەوتن لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، بازرگانی و هاتووچۆدا. لەم چوار ساڵەدا بۆ ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی بهر له هەموو شتێک بووژانەوەی ئابووری دەبێت. هەرێمی کوردستان بە فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە و هەموو توانای خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ئەم کێشانەی لە ناوچەکەدا هەن کاریگەرى لە کوردستان و عێراقیش نهكهن".
دهربارهى تونديى بانگەشەی بەشێک لە لایەنەکانيشلەکاتی هەڵبژاردندا، بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "بانگەشەی هەڵبژاردن هەندێکجار توندن و هەندێکجاريش نەرمن. ئهمه واته بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام سەیری پرۆسهی دیموکراسی بکەن لە کوردستان بە وردی، ئەوەی ڕوویدا لەوانەیە هەندێکجار بەرزى و نشێوی تێدا هەبێت، قسەی تێیدا هەبوو، بەڵام لە ئەنجامدا ئەمە پرۆسهیەکی دیموکراسی بوو بە هەموو ماناکانەوە. گەلی ئێمە گەیشتە ئەو ئاستەی دەیەوێت لە ڕێگەی سهندووقی دەنگدانهوه، کێشەکان چارەسەر بکات."
بهڕێزيان ئاماژەيان بەوەش کرد: "بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازە لەو واقیعەی دێتە پێش. ئەوەی گرنگە ئێمە دەبێت پێکەوە دابنیشین. کوردستان موڵكی یەک لایەن و یەک حزب نییە، هی ئەم میللەتە هەموو پێکەوەیە، بۆیە بە دڵنیایيیەوە قسەکردن لەگەڵ یەکتر و دانیشتن لەگەڵ یەکتردا لە ڕۆژانی ئایندەوە، (دەستپێ دەکرێت). بانگەشەی هەڵبژاردن تەواو بوو،(قۆناغێکی) نوێ دەست پێدەکات. قۆناغی نوێ پێویستی بەوەیە لایەنەکان لە چوارچێوەی بەرژهوەنديی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانىهەرێمی کوردستاندا، بڕیاری خۆیان بدەن."
دهربارهى بەشداری نەکردنی ههندێك له لایەنەکان لە حکوومەت كه پێشتر خۆيان به ئۆپۆزسيۆن ڕاگهياندووه و گوتوويانه ههر به ئۆپۆزسيۆن دهمێننهوه، سهرۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەوە مافى خۆیانە، ئەو لایەنە سیاسیانەی دەیانەوێت بەشداربن یان نا، ئەوە دیسانەوە پرۆسهیەکی دیموکراسییە و مافى خۆیانە. ئەو مافهيان هەیە کە چۆن خۆیان لە چوارچێوەی بەرژهوەنديی خۆیان بڕیار بدەن، دروستە."
له وهڵامى پرسيارێكى ديكه دهربارهى ئاڵۆزييهكانى دۆخى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، سهرۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: "سیاسەتی ئێمە لە هەرێمی کوردستان و ههماههنگيى ئێمە لەگەڵ بەغداش، ههروههاقسەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان یەک شتە، ئهوهيش ئهوهيه ئێمە بە هیچ شێوەیەک حەز ناکەین عێراق بکەوێتە نێو ئەم گرژییانهوە. عێراق بە هەرێمی کوردستانیشهوه کە لە چوارچێوەی عێراقدایە. ئێمە لە عێراق کێشەکانمان ئێجگار زۆرن، پەلکێشکردنی عێراق بۆ ئەم ئاڵۆزییانە، زەرەرێکی گەورە لە عێراق دەدات، ئێمە دەمانەوێت عێراق لەمە دوور بێت. لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەش لەسەر هێڵین. ئێمە دەبێت هەموو شتێک بکەین عێراق نەکەوێتە بازنەی ئەم ئاڵۆزییانەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەن".
دهربارهى ئهگهرى ساختهكارى له وهڵامى پرسيارى ڕۆژنامهنووسێكدا، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى گوتى: "ئەم هەڵبژاردنەی ئێستا لە دەستی کۆمیسیۆنی بەغدادایە. لە ڕاستیدا ئەوەی کە دەبینم لە پرۆسهکەدا،وەک چاودێرێک کە سەیری پرۆسهکە دەکەم، بە دەستخۆشی لێیان، دەمەوێت دەستخۆشییان لێ بکەم،چونکە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک هێناویانە و بە دڵنیایيیەوە هەر لایەنێک ئەگەر کێشەی هەبێ،میکانیزمەکە دیارە و دەتوانن سکاڵای خۆیان پێشکەش بکەن و ئەوان لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوت دەکەن."
بهڕێزيان ههروهها گوتيان: "ئەوەندەی پرۆسهکەم بۆ باس کراوە، پێشبینی ناکەم دهرفهتى ساختەکاری هەبووبێت. كارهكه زۆر بە ڕێکوپێکی کراوە و بڕواناکەم دەرفەت بۆ ئەوە هەبێت، چونکە میکانیزمەکان زۆر بەهێزن، بەڵام هەڵبژاردن وایە کە بردتەوە تەواوە و نەتبردەوە کێشە دەهێنن. لهگهل ئهوهشدا بۆ هەموو ئەوانە ڕێکار هەیە، ڕێکارەکان ئەوەیە ئەگەر گلەیيت هەیە، کۆمیسیۆن هەیە بڕۆن سکاڵا بکەن، لیژنە دانراوە، ڕێکارەکان هەموو دانراون، بەڵام وەک پرۆسهئەوەی سەیرم کرد، هەست ناکەم بابەتی ساختەکاری لەم پرۆسهیەدا جێگای هەبێت".
دهربارهى ماوهى بانگهشهى ههڵبژاردنيش، بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "هەموو ڕۆژێک دەمگوت باش بوو ئەمڕۆش تێپەڕی. کە بانگەشەی هەڵبژارن دەبوو، هەموو ڕۆژێکم دهژمارد، دەمگوت سوپاس بۆ خوا ڕۆژێک تێپەڕى تەواو. به ڕاى من تا ئێستا پرۆسهکە بە شێوەیەکی گشتی زۆر بە ڕێکوپێكی بەڕێوە چووه، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە ئاستى خەڵكی ئێمە بهرز بووهتهوه و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە ڕاستی زۆر بە شێوەیەکی شارستانیيانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەم بابەتەداکردووە، ئەوەش جێگای پێزانينه. هیواخوازم ئەمڕۆش ئەو پرۆسهیە بە شێوەیەکی ئاشتییانە و ڕێکوپێك بەڕێوەبچێت و هەر ئەو داوایە لە هەموو لایەنەکان و گەلی کوردستان دەکەم ئەمجارە هەوڵ بدرێت وەک پێشتر بەڕێکوپێکی پرۆسهکە کۆتایی پێبێت. سەرکەوتنی ئەم پرۆسهیە، سەرکەوتنی کوردستان و سەرکەوتنی پرۆسهی دیموکراسییە و لە عێراق. هیوادارم بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەبچێت."