Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ڕووسیا کرد

2024-12-02T10:06:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/12/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ بەڕێز ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، پەیوەندییەکانی ڕووسیای له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سەر بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا، کرده‌وه‌.

هه‌ردوولا دەربارەی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، که‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی دۆخی ئێستای سووریا و کاریگەرییە هەرێمییەکانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو که‌ به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.