
هاتنه‌وه‌ی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، به گه‌رمی و له دڵه‌وه لە هەموو هاووڵاتییانی مەسیحیمان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له ته‌واوی مه‌سیحییان له جیهان، پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
لەم جه‌ژنه پیرۆزه‌دا، هه‌مووان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگیی پێکهاتەکانی ده‌مێنێته‌وه و بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە هەموو بیروباوەڕ و ناسنامەکان. با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ نوێکردنه‌وه‌ی پەیمانی یەکڕیزی و تەبایی و بە گیانی بەرپرسیاریه‌تیی هاوبەش کار بکەین بۆ خزمه‌ت و ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاته‌که‌مان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٤/١٩