Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌

2024-10-16T12:37:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌ فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ توركيا و پاش گه‌یيشتنى به‌ ئه‌نقه‌ره‌، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز ئيبراهم كالن به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگريى توركيا ئاماده‌ بوو، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخ و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.