2025-11-12T16:36:00.000000Z
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شه‌ماڵ ڕه‌شيد، براى به‌ڕێز د. له‌تيف ڕه‌شيد، سه‌رۆككۆمارى عێراقى فيدراڵ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى پێشكه‌ش به جهنابيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌كه‌م.
هاوسۆز و هاوخه‌مى جه‌نابى سه‌رۆككۆمار و كه‌سوكارى به‌ڕێزيانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهرەبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/11/12