Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

2026-05-01T06:00:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی پیرۆزبایی

یەکى ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، بە گەرمی لە هەموو کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان و سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان پیرۆز دەکەم. بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە ڕەنج و ماندووبوونیان دەڕوانم کە ڕۆڵى كارايان له‌ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هه‌يه‌.

لەم یادەدا، جارێکی دیکە جەخت لە پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ماف و داوا ڕەواکانی کرێکاران دەکەینەوە. پێداگری دەکەین لەسەر پێویستیی پابه‌نديى ته‌واو به‌ یاسای کاره‌وه‌، هه‌روه‌ها دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و دادپەروەرانە کە تيایدا شکۆ و مافی هەموو کرێکارێک پارێزراو بێت و دڵنیاییی ژیان و گوزەرانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم بکات.

سڵاو دەنێرین بۆ گیانی ئەو کرێکارانەی لە کاتی کاردا گیانیان لەدەست داوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ ئه‌ركى ته‌واوى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن لە چاودێریکردن و هاوکاریکردنی خێزان و کەسوکاریان و پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتیوانییەکی پێویست.

هیوای پشوویەکی ئارام و سەرکەوتن بۆ هەموو کرێکاران دەخوازم. یەکی ئایار لە هەمووان پیرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٦