ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی 52 ساڵهى قوربانییانی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە. ئهو تاوانكارييهى 24ی نیسانی 1974 کە ڕژێمى ئهوساى عێراق ئهنجامى دا و تيايدا دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و بريندار بوون.
بەئامانجگرتنی زانکۆ وەک ناوەندێکی زانستی و شاری قەڵادزێ وەک مەڵبەندێکی نیشتمانپەروەری، هەوڵێکی بێهوودەی ڕژێم بوو بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵام خوێنی شەهیدان، بووە گوڕوتینێکی زیاتر بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و کاروانەکەی بەرەو ئازادی بەگوڕتر کرد.
لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین. دووپاتی دەکەینەوە قەڵادزێ و پشدەر کە هەمیشە قەڵایەکی پتەوی شۆڕش و قوربانیدان بوون، لە هەموو ڕوویەکەوە شایستەی باشترین بايهخپێدان و ئاوڕلێدانهوەى جددین.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی قەڵادزێ و تەواوی شەهیدانی کوردستان، یادیان هەمیشە بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/24