Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە پێدەگات

2026-03-28T10:30:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت.

لە نامەکەدا سەرۆک ترەمپ وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دەنووسێت: نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە.

لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک ترەمپ هەروەها دەڵێت: داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت.

سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز.