Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

2026-02-28T16:29:00.000000Z
هه‌واڵ

بۆ كۆچی دواییی كەسایەتیی نیشتمانی و تێكۆشەری ناسراوی عێراق و سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕه‌وانشاد حەمید مەجید مووسا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

به‌ڕێز حه‌مید مه‌جید مووسا خەباتگێڕێکی دیار و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی عێراق و كوردستان بوو. لە قۆناغە سەختەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تێکۆشانی نیشتمانی دژی ستەمکاری و بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی گێڕا.

گیانی شاد و یادی هه‌میشه به‌ خێر.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/28