نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/25 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وهزیرى دهوڵهتى ئەڵمانیا بۆ كاروبارى دهرهوه و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتهکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچهکه، تاوتوێ کران.
شاندی میوان دووپاتیان کردەوە کە ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و خواستی وڵاتهکهیان بۆ بهردهوامیی هاریکاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاوازەکاندا، دهربڕی.
لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان له ههموو بوارهکاندا کرد، هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانهی کێشەکان و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە.
ههڕهشه و مهترسییهکانی داعش، دۆخی سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێزان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوون.