ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.
تیایدا دەربارەی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییهوه. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان، بە شێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، پهیوهندییهكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوانیان کردەوە کە مێژوویەکی درێژی لە هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕۆڵی پێشەنگانەی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ و ئاڵۆزی.