Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی داكۆكى له‌ مافى پێكهاته‌كان ده‌كات‌

2026-05-05T14:16:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

هەر لە درێژەی كارنامه‌كه‌يدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئێزدی، فەیلی و سابیئەی مەندائی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی پێکهاته‌كان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی مسۆگەرکردنی بەشداریی کارایان لە پرۆسەی سیاسی و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانیان کرایەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ مافی هەموو پێکهاتەکان دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند هه‌رچى له‌ توانادايه‌ ده‌يكه‌ن بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسی و کارگێڕیی وڵاتدا كه‌ دەبێتە مایەی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و پرەنسیپەکانی دادپەروەری و یەکسانی.

لاى خۆيانه‌وه‌، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانيش سوپاس و پێزانينيان بۆ پشتيوانيى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ماف و شايسته‌كانيان دووپات كرده‌وه‌.