Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە

2025-02-15T19:13:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

هه‌ر لە درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەى تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییه‌كانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له‌ چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئابووری و ئەمنيدا كرد و تيشكيان خسته‌ سەر پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر بره‌ودان به‌ پەیوەندیی دۆستانه‌ى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبەش لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکان، بەتایبەتی له‌ بوارى ئاسایش و سەقامگیریى ناوچه‌كه‌دا، كرد‌.

لاى خۆیەوە، بەڕێز وەزیر هاکان فیدان خواستى تورکیای بۆ بەهێزکردنی زياترى پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا نيشان دا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌ ئەمنییەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشانەوە لە ناوچەکەدا کردەوە.

پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و دۆخی سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.