ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/4/27 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئهبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمهریکا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
هەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
ڕۆڵى هەرێمی کوردستان له پاراستنی ئارامی و سهقامگيريدا، دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانيان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو.