پاشنيوهڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز لوئیجی دی مایۆ، نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاریکاریی ئابووری و سیاسی.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دواپێشهاتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. تێیدا جەخت لە بایەخی پاراستنی ئارامی و سهركهوتنى هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزیی زیاتر کرایەوە.