ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها به توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.
سەرۆک ئه‌ردۆغان دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچەکە دەکات.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ئەردۆغان و هەڵوێستى دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.
دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو؛ تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان كرده‌وه.