پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ بەڕێز ئێلبروس كوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق جه‌ختیان له هاریکاریی هاوبه‌شی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که بوو. تیایدا گرنگیی دیالۆگ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دووپات کرایەوە.
هه‌روه‌ها دەربارەی ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران بیروڕایان گۆڕییه‌وه و هیوایان خواست کە گفتوگۆکان بە چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی، گشتگیر و سەقامگیر لە ناوچەکەدا بگات.
دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.